دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٥٥٬٤٥١ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا |
ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن (بە ئینگلیزی: Ambulance) فیلمێکی ئەکشنی ھەستبزوێنی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە دەرھێنان و ھاوبەشی بەرھەمھێنان مایکڵ بەی و نووسینی کریس فێداکە. بەرھەمھێنانی ھاوبەشی نێوان کۆمپانیای نیو ڕیپەبڵیک پیکچەرز و پڕۆژێکت ئێکس ئینتەرتەینمەنت و بەی فیلمزە، ھەروەھا دووبارە دروستکردنەوەی فیلمی دانیمارکی ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتنە لە ساڵی ٢٠٠٥. لەم فیلمەدا جەیک جیڵنھاڵ و یەحیا عەبدولمەتینی دووەم وەک دوو برای تەبەنی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن کە دوای دزینی بانکێک، ئۆتۆمۆبیلێکی فریاکەوتن دەڕفێنن، و فریاگوزار "ئیزا گۆنزالێس" و ئەفسەرێکی پۆلیس "جاکسن وایت" بە بارمتە دەگرن.
فیلمەکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٥ ڕاگەیەندرا و چەندین گۆڕانکاری لە تیمی فیلمەکەدا تێپەڕی. لە ساڵی ٢٠٢٠، بەی ھاتە ناو بابەتەکەوە بۆ دەرھێنانی فیلمەکە دوای ئەوەی پەتای کۆڤید-١٩ پلانەکانی بۆ وێنەگرتنی ئەم فیلمە جیاوازە تێکدا. وێنەگرتن لە شاری لۆس ئانجلەس ئەنجامدرا، لە ناوەڕاستی پەتاکەدا لەگەڵ سینەماکار ڕۆبێرتۆ دی ئەنجێلیس. لە کاتی بڵاوکردنەوەی بەرھەمەکەدا فیلمەکە لەلایەن پێترۆ سکالیا کاری مۆنتاژی بۆ کرا و ھەروەھا مۆسیقای فیلمەکە لەلایەن لۆرن باڵفەوە ئاوازی بۆ دانراوە.
لە ١٦ی ئازاردا لە ھەندێک لە ناوچە نێودەوڵەتییەکان بە شێوەیەکی شانۆیی نمایشکرا، پاشان لە ٢٠ی ئازار بۆ یەکەمجار لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا نمایشکرا و لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٢ لەلایەن کۆمپانیای یوونیڤەرساڵ پیکچەرزەوە لە ئەمریکا بۆ یەکەم جار نمایشکرا. فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیسدا ئاستێکی کەمی بەدەستھێنا و داھاتی نزیکەی ٥٢ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێنا بە بوودجەیەکی ٤٠ ملیۆن دۆلاری. لەکاتێکدا چیرۆکەکە ھەندێک وەڵامی جیاواز و ھەمەلایەنی بەدەستھێنا، بەڵام فیلمەکە ستایشی وەرگرت بۆ نمایشەکان و دەرھێنانی بەی و زنجیرە ئەکشنەکانی.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ١٥ی ئایار – ڕۆبەرت فیکۆ (لە وێنەکەدا)، سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا، دوای ھەوڵی تیرۆرکردنی لە نەخۆشخانە خەوێندرا.
- ٢٣ی نیسان – ناسا ڕای گەیاند کە پشکنەری ئاسمانی ڤۆیجر ١ بۆ یەکەمجار لە دوای پێنج مانگ پەیوەندیی کردەوە بە زەوی.
- ١٣ی نیسان – لە کاردانەوەی ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە سووریا، ئێران ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل دەستپێکرد.
- ٨ی نیسان – فیزیکزانی تیۆری خاوەن خەڵاتی نۆبێل پیتەر ھیگز لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ١ی نیسان – باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بەر ھێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل کەوت و بەھۆیەوە ١٦ کەس کوژران، لە نێویاندا ئەفسەر و سەرباز و خەڵکی مەدەنی ھەبوون.
- ٣١ی ئازار – پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان لە ھەڵبژاردنی ناوچەییی باکووری کوردستان و تورکیا توانی ٥.٧٠٪ی دەنگەکان بەدەست بھێنێت و شارەوانیی ٣ گەورەشار و ٨٢ ناوچە مسۆگەر بکات.
- ٢٦ی ئازار – پردی فرانسیس سکۆت کی لە شاری بالتیمۆری ئەمریکا داڕما دوای ئەوەی لەلایەن کەشتییەکی سینگاپوور پێکدادرا.
- ۱۹۱٦ - رێکەوتننامەی سایکس پیکۆ مۆرکرا
- ۱۹۹۹ - ئەمیری کوەیت ،شێخ جابر ئەحمەدی سوباح فەرمانێکی میری بڵآو کردەوە کە ڕێگە بە ژن دەدات بۆ خۆ کاندید کردن و هەڵبژاردن ، ئەمەش لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی ئومەی کوەیت ، ئەم بڕیارەش پەسەند نەکرا دووای لە لایەن ئەنجومەنی ئومەوە دووای هەڵبژاردنەکان .
- رۆژی گۆڕە بەکۆمەڵەکان (عێراق)
- رۆژی مامۆستا لە مالیزیا .
- ۱۹۲٦ - سوڵتان محەمەدی شەشەم سوڵتانی عوسمانی کۆچی دووای کرد .
- … کە مەزندەی گۆڵدباخ یەکێک لە کۆنترین کێشەکانی بیرکارییە کە تا ئێستاش شی نەکراوەتەوە و نەسەلمێندراوە؟