دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٤١٬٣١٧ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان · ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا · سیاسەت و ڕێساکان · فێرکاریی خێرا · فێرکاری بە وێنە · پرسیارە دووپاتکراوەکان · ڕێنماییی خێرا |
سەردەشت شارێکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە لە باشووری ڕۆژاوای پارێزگای ورمێ ھەڵکەوتووە. ئەو شارە ناوەندی شارستانی سەردەشتە و یەکێک لە شارەکانی ناوچەی موکریان ھەژمار دەکرێت. سەردەشت لە نێوان سنووری ئێران و عێراق ھەڵکەوتووە و لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھاوسنوورە. ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارە لە ساڵی ٢٠١٦، بەرامبەر لەگەڵ ٤٦٬٤١٢ کەس لە ١٢٬٥٥١ خێزاندا بووە. شارەکە لە سەردەمی کۆماری کوردستان و ھەروەھا لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ ماوەیەک لەژێر دەستەڵاتی کورداندا بووە. سەردەشت بەپێی ژمارەی دانیشتووان، ١١ەمین شاری پارێزگای ورمێ، ٢٣ەمین شاری ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ١٩٧ەمین شاری ئێرانە. خەڵکی سەردەشت کوردن و بە کوردیی ناوەندی و شێوەزاری موکریانی دەدوێن. ھەروەھا زۆربەی خەڵکی شارەکە پەیڕەوی ئایینی ئیسلام و مەزھەبی سوننەی شافعین.
سەردەشت لە قەراغی کێوی گردەسوور، لەسەر زنجیرەچیاکانی زاگرۆس و لە نزیکی سەرچاوەیەکی ئاوی ھەڵکەوتووە. بەشێکی زۆری ئاوی خواردنەوە و ئاوی جووتیاریی شار لەو سەرچاوەیە دابین دەبێت کە ئاوەکەی لە کێوی گردەسوور و کێوە سنوورییەکانەوە دێتە خوار. سەردەشت خاوەنی ژینگە و سروشتێکی بەرچاوە کە بووەتە ھۆی ئەوەی کە نازناوی بەھەشتی کوردستانی پێبدرێت. ئەو شارە بە کەشوھەوایەکی تاڕادەیەک سارد و فێنک، لە درێژەی ساڵدا بەفر و بارانبارینێکی زۆر دەیگرێتەوە و زۆر جاران لە ڕیزی یەکەمی بارینی پارێزگادا جێ دەگرێت. سەردەشت خاوەنی مێژووێکی کۆن و دێرینە کە کۆنترین ئاسەواری دۆزراو لەو شارە، مێژووکەی بۆ ٦ ھەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە.
ئەو شارە لە ساڵی ١٩٨٧ی زایینی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە کیمیاباران کرا. شاری سەردەشت کەوتووەتە باشووری شارەکانی پیرانشار و مەھاباد و ھەروەھا دەکەوێتە ڕۆژاوای بانە و باشووری ڕۆژاوای بۆکان. ھەروەھا سەردەشت دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی قەڵادزێ و پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان. شاری سەردەشت ١٢٠ کیلۆمەتر لە مەھاباد، ٢٢٥ کیلۆمەتر لە ورمێ، ٧٤٠ کیلۆمەتر لە تاران، ١٨٩ کیلۆمەتر لە ھەولێر و ٣٥ کیلۆمەتر لە قەڵادزێ دوورە.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ٢٥ی نیسان – تویتەر لەلایەن سەرمایەداری ئەمریکی، ئیلۆن مەسک (لە وێنەکەدا) بە ٤٤ ملیارد دۆلارەوە کڕدرا.
- ٢٤ی نیسان – ئێمانوێل ماکرۆن بەپێی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان، بۆ جارێکی تر بووە سەرۆک کۆماری فەڕەنسا.
- ١٧ی نیسان – ھێزە چەکدارەکانی تورکیا لە درێژەی ناکۆکیی تورک و کورد لە باشووری کوردستان ھێرشیان کردە سەر گەریلاکانی پەکەکە.
- ١١ی نیسان – شەھباز شەریف لەدوای لابردنی عیمران خان بەھۆی پێدانی ڕای نامتمانەیی، وەکوو سەرۆک وەزیرانی پاکستان دەستبەکار بوو.
- ٢١ی ئازار – فڕۆکەیەکی بۆینگ ٧٣٧ لە ھێڵی ئاسمانیی ڕۆژھەڵاتی چین لە گوانگشی، چین کەوتەخوارەوە و تەواوی ١٣٢ سەرنشینی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا.
- ۱۹۸۲ - خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ڕێپێوانێکیان بۆ ناو شار ئەنجام دا دژی ڕژێمی بەعس.
- ۱۹۸۲ - ٨٠٠٠ كەس لە جەماوەری شۆڕشگێڕی ڕانیە و گوندەكانی دەوروبەری خۆپیشاندانێكی گەورەیان سازكرد و دەستیان بەسەر گۆڕەپان و شەقامە گشتییەكان و دەزگا حكومییەكاندا گرت.