ویکیپیدیا:پاڵاوتنی وتاری باش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
سەرەکیوتووێژپاڵاوتنەکانھەڵسەنگاندنەوەڕێنماییەکانسیاسەتەکانمێزی زانیاری
قەدبڕ:
وپ:پوب
Cscr-featured2-candidate.svg

لەم پەڕەیەدا، ئەو وتارانەی کە ھەڵبژێردراون وەک وتاری باش دەربکەون بەراورد دەرکێن بە سیاسەتەکانی وتاری باش تاکو بزانرێت کە ئایا ئەو وتارە وەک وتاری باش شیاوە یاخود نا. کوالێتی وتاری باش دەبێت بەردەوام کەمتر بێت بەراورد بە وتاری ھەڵبژێردراو. ھەموو کەسێک دەتوانێت وتارێک بپاڵێوێت، وە ھەمووکەسێک کە سیاسەتە فەرمییەکانی ویکیپیدیا شارەزایە و زانیاری گشتی لەسەر ویکیپیدیا ھەیە، دەتوانێت بەسەر وتارەکەدا بچێتەوە، باشتر وایە بەڕێوەبەرەکان و بەکارھێنەرە کۆنەکان (ئەوانەی کە زیاتر لە یەک ساڵە چالاکن) ئەرکی بەسەرداچوونەوە بگرنە ئەستۆ. پێداچوونەوەی وتارەکان لەوانەیە یەک ھەفتە یان کەمتری بوێت، بەپێی درێژی و دەوڵەمەندی وتارەکە. دەنگدەر دەبێت بە شێوەیەکی باش وەڵامی ئەو ڕەخنانە بداتەوە کە لەلایەن تاووتوێکەر لە وتارەکە دەگیرێت کە ھەڵیبژاردووە و پێکەوە کار بکەن بۆ چاککردنەوەی کێشەکان (ئەگەر ھەبوون). کاتێک کە وتارەکە وەک وتاری باش دەستنیشان کرا، لە بەشی چەپی سەرەوەی پەڕەکە نیشانەی ئەستێرەیەکی سەوز دەردەکەوێت (Symbol star3.svg) کە وای نیشان دەدات کە ئەو وتارە وتارێکی باشە. ئەگەر وا پێویستە کە وتارێک بسڕدرێتەوە لە لیستی وتارە باشەکان، تکایە کرتە بکە لەسەر ھەڵسەنگاندنەوە.

وتارە پاڵێوراوەکان

چیای ئیڤرست

پەڕەی پاڵاوتن
چیای ئیڤرست ئەم وتارە باس لە بەرزترین شوێنی سەر گۆی زەوی دەکات،شوێنێکە جێی سەرنجی ملیۆنان مرۆڤە و لەم پێناوەش دەیان قوربانی دراوە،پێم باشە ببێتە وتارێکی باش چونکە بە ناوەڕۆکێکی پتەو ئامادەکراوە.فەرهاد (لێدوان) ‏١٥:٣٨، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Symbol arrow up.svg پشتگیری

Symbol arrow down.svg دژایەتی

Symbol neutral vote.svg بێلایەن

وتووێژ

 لێدوان: بەشی کەشناسی وتارەکە پێداچوونەوەی پێویستە.--—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٣٠، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەشی بازرگانیش پێویستی پێیەتی،دەتوانی یەکێکیان چاک بکەیت؟بژیتفەرهاد (لێدوان) ‏٠٠:٣٠، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کرتە لێرە بکە ئەگەر دەتەوێت دەنگ بدەیت یان وتووێژ بکەیت


جامی پاڵەوانییەتی جامی جیھانیی فیفا

پەڕەی پاڵاوتن
جامی پاڵەوانییەتی جامی جیھانیی فیفا، جامێکی زێرینە و خەڵاتی براوەی پاڵەوانییەتییەکەیە، تا ئێستا دوو جۆری لێ بەرھەم ھێنراوە، جامی ژۆل ڕیمێی لە ١٩٣٠ تا ١٩٧٠ و جامی جیھانی لە ١٩٧٠ تا ئێستا. یەکەم جام ناوی (جامی سەرکەوتن) بوو بەڵام دواتر وەک ڕیزلێنانێک لە سەرۆکی پێشووی فیفا ناوەکەی گۆرا بۆ جامی ژۆل ڕیمێی کە خاوەنی بیرۆکەی جێبەجێکردنی پاڵەوانییەتییەکە بوو. بەڵام دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٠ بەڕازیل نازناوەکە بۆ جاری سێیەم بەدەست دەھێنێت ، جامەکەی بۆ ھەمیشە پێشکەش کرا و بووە موڵکی خۆیان. بۆیە فیفا بیری لە دروستکردنی جامێکی نوێ کردەوە. لە ساڵی ١٩٧٤ ئەو جامەی ئێستا ھەیە دروست کرا. بەڵام ئەو جامەی کە پێشکەشی بەڕازیل کرا لە ١٩٨٣دا دزرا و تا ئێستایش نەدۆزراوەتەوە، وابیردەکرێتەوە ئەم جامە لەلایەن دزەکانەوە توانرابێتەوە و لە ناوبرابێت. ھەڵبژاردەی بەڕازیل ، زۆرترین جار نازناوەکەی بەدەست ھێناوە لە سالەکانی: ١٩٥٨، ١٩٦٢، ١٩٧٠، ١٩٩٤، ٢٠٠٢. ھەروەھا ھەڵبژاردەی ئیتالیا لە ساڵەکانی: ١٩٣٤، ١٩٣٨، ١٩٨٢، ٢٠٠٦. لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە ساڵەکانی  :١٩٥٤، ١٩٧٤، ١٩٩٠، ٢٠١٤ چوارجار نازناوەکەیان بەدەست ھێناوە.جگە لە چەند هەڵبژاردەیەکی دیکەش.دواین پاڵەوانییەتیش لە ڕووسیا بوو کە ھەڵبژاردەی فەڕەنسا بوو بە پاڵەوان. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٠١، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Symbol arrow up.svg پشتگیری

Symbol arrow down.svg دژایەتی

Symbol neutral vote.svg بێلایەن

وتووێژ

کرتە لێرە بکە ئەگەر دەتەوێت دەنگ بدەیت یان وتووێژ بکەیت


ڕێکخراوەی ڕاسان

پەڕەی پاڵاوتن
ڕاسان ڕێکخراوێکی ناحکوومیی کوردیی مافەکانی مرۆڤە کە لە ساڵی ٢٠٠٤ لە پارێزگای سلێمانی، لە ھەرێمی کوردستانی عێراق دامەزراوە، و ماوەی دوو دەیەیە چالاکە. ڕاسان کار بۆ مافی ژنان و ئەندامانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە دەکات[١٥] و چەندین پڕۆژەی ھاندان بۆ پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی پەیڕەو کردووە بە بەکارھێنانی ھونەر و سیمینار و وەرکشۆپ و ڕاھێنان و ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە، و ھەروەھا تێکەڵکردنی پێشڕەوەکانی گرووپە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگە لە وتووێژ دەربارەی شووناسی جێندەری و یەکسانی و پێکەوەژیان.[١٧] لە سەرەتادا لە ٢٠٠٤–٢٠١٢، ڕاسان تەنیا ڕێکخراوێکی فێمێنێستی مافی ژنان بوو، بەڵام لە ٢٠١٢ دوای ڕاگرتنی چالاکییەکانیان بۆ ماوەیەک، بواری کارەکانیان فراوانتر کرد و دەستیان کرد بە کارکردنی لەسەر ئەو کێشانەی ئەندامانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە ڕووی مافی مرۆڤەوە ڕووبەڕووی دەبوونەوە، بەوەش بوونە یەکەم ڕێکخراوی مۆڵەتپێدراو لەعێراق کە کار بۆ مافی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە بکات. ھەرچەندە ڕاسان بە شێوەیەکی گشتی بانگەشەی چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ دەکات، زۆرینەی چالاکییەکانیان بۆ ھۆشیاری دانە لە بارەی مافەکانی ژنان و کەسانی ھاوڕەگەزخواز لەگەڵ ھەوڵی دیکە بۆ ھۆشیاری دان لە بارەی کێشەی توندوتیژی خێزانی و ھاوسەرگیریی مناڵان. نووسینگەی سەرەکیی ڕاسان لە پارێزگای سلێمانییە و زۆربەی چالاکییەکانیان سلێمانی و ناوچە نزیکەکانی دەگرێتەوە، بەڵام بۆ بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری زیاتر لە عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی ھەوڵ دەدەن، ئەمەش لەڕێی بەکارھێنانی پێگە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیانەوە. پەیامەکانی ڕاسان دەربڕینی پشتگیرییە بۆ ژنان و ئەندامانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە، ھاوکات ھاندانی حکوومەت و دامەزراوە یاسادانەرەکانە بۆ پێدانی مافە سەرەتایی و یاسایییەکانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە و مافی پاراستنیان لە سەرکوتکردن بۆ دابین بکەن.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:٥٧، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ

دژ

لێدوان

وابزانم پێویستە ئەم وتارە نیشانی وتاری باشی پێ بدرێت Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:١٠، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Épine ووتارەکە وەک وتاری باش یەکدەنگی ھێناوە، تکایە گەر ھیچ پێداچوونەوەیەکی نەماوە یان بۆی کراوە با نیشانەکەی بخەینە سەر Face-smile.svg زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:١١، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کرتە لێرە بکە ئەگەر دەتەوێت دەنگ بدەیت یان وتووێژ بکەیت


زمانی تاڵشی

پەڕەی پاڵاوتن
زمانی تاڵشی (بە تاڵشی: tolışi, толыши) زمانێکە کە خەڵکی تاڵش قسەی پێدەکەن. لە ڕووی بنەماڵەوە بەشێکە لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان. ئەم زمانە لە پارێزگای گێڵان و بەشێکی پارێزگای ئەردەوێڵ لە ئێران و ھەندێک ناوچە لە باشووری ئازەربایجاندا، لەلایەن ٢٠٠٫٠٠٠ کەس بەکاردەھێنرێت. ئەم زمانە نزیکایەکی زۆری لەگەڵ زمانی تاتی ھەیە. زمانی تاڵشی بە زارەکانی جۆراوجۆر وەکوو: باکووری (لە ئێران و ئازەربایجان)، ناوەندی و باشووری (لە ئێراندا) قسەی پێدەکرێت. تاڵشی لەگەڵ زمانی فارسی ھەتا ھەندێک نزیکایی ھەیە، بەڵام بەتەواوی شایانی تێگەیشتن نییە. لە ئەتڵەسی یوونێسکۆ تایبەت بە زمانگەلی مەترسی لەسەری جیھاندا، تاڵشی وەکوو زمانێکی "بەرگەنەگر" پۆلێن کراوە. AGH (وتووێژ📝) ‏١١:٠٢، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ

دژ

بێلایەن

وتووێژ

وتارەکە پێداچوونەوەی پێویستە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٣٢، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC) کرتە لێرە بکە ئەگەر دەتەوێت دەنگ بدەیت یان وتووێژ بکەیت[وەڵامدانەوە]


ئیلام

پەڕەی پاڵاوتن
ئیلام یەکێک لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوەندی پارێزگای ئیلامە. ئیلام لە شارە کوردنشینەکانی ئێرانە و زۆربەی دانیشتووانی لە ئیسلامی شیعە پەیڕەوی دەکەن. لە ساڵی ٢٠١١دا ژمارەی دانیشتووانی شارەکە ٢١٣،٥٧٩ کەس لە ٥٢،٤٧٤ خێزان بووە. ئەم شارە لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ چیای کڤەر و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ وڵاتی عێراق ھاوسنوورە. ھەروەھا خەڵکی ئیلام بە زمانی کوردیی باشووری قسە دەکەن. ئیلام لە دوای شارەکانی کرماشان، ورمێ و سنە چوارەمین شاری گەورەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٢٣:٤٣، ١٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ

Symbol support vote.svg لەگەڵ دەست خۆش مامۆستا (لێدوان) ‏١٥:٣٣، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژ

بێلایەن

وتووێژ

وتارەکە پێویستی بە ئاماژەدانی سەرچاوەی زیاتر ھەیە ھەر بۆ نموونە بەشی مێژوو بەتەواوی دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە ئەگەر بێت و وتارێکی باش بێت و ژێدەری نەبێت.--—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٣٤، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC) کرتە لێرە بکە ئەگەر دەتەوێت دەنگ بدەیت یان وتووێژ بکەیت[وەڵامدانەوە]


خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٠ی پارێزگای سلێمانی

پەڕەی پاڵاوتن
ئەو خۆپیشاندانانەن کە لەلایەن دانیشتووانانی پارێزگای سلێمانی لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەنجام دران. خۆیشاندانەکان لە دژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوون و بەشی زۆری خۆپیشاندەران لە چینی فەرمانبەران و مامۆستایان بوون، کە بەھۆی دواکەوتن و کەمکردنەوەی مووچە و خراپی بارودۆخی ژیانیان ھاتنە سەر شەقامەکان. داواکارییان ئەوە بووە کە ھەرچی زووە مووچە و شایستە دارایییەکانیان پێ بدرێت. لەو خۆپیشاندانانە ئاڵۆزی و گرژی لەنێوان خەڵکی ناڕازی و ھێزە ئەمنییەکان دروست بوو و لە ئەنجامدا چەندین بریندار و کوژراوی لێکەوتەوە.

Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٤٥، ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ

Symbol support vote.svg لەگەڵ من پێداچوونەوەم بۆ کردووە کێشەی زۆر کەمە لە ئێستا باشە ھەڵبژێرێت. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٢٠:١٨، ١١ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Symbol support vote.svg لەگەڵ لەرووی تەکنیکیەوە هەندێک کاری جوانکاری بۆ بکرێت باشتر دەبێت ،دەست خۆش فەرهاد (لێدوان) ‏٠٤:١٢، ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Symbol support vote.svg لەگەڵ مامۆستا (لێدوان) ‏١٥:٣٥، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژ

Symbol oppose vote.svg دژ، پیاچوونەوەیەکی تەواوی پێویستە. ھەر پاراگرافی یەکەمی وتارەکە کە گرنگترین پاراگرافە کۆڵێک کێشەی ڕێنووس و خاڵبەندی و شێوازی تێدایە. بڕوانە بۆ ئەو دوو دەستکارییەی من بۆ تێگەشتن لە بڕێک لە کێشەکان [١] و [٢]. ھەر لە پاراگرافی یەکەمدا خۆپیشاندەران لە چینی فەرمانبەران بززم یانی چی؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٠١، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بێلایەن

وتووێژ

کاک @Pirehelokan: بەڵێ بێگومان ھەڵەم و کەم کوری تێدا دەبێت و نکۆڵی لێناکرێت دیارە ئەمەش بەھۆی ئەوەیە کە کەمتەرخەمم لە پێداچوونەوە دواجار ئێمە کەسانی پرۆفیسۆر و شارەزا نین ئەوەندەی دەزانین دەینوسین و ئەوی دیکەش دەکرێت ئێوە کە شارەزان و ئەزموونێکتان ھەیە لەو ڕووەوە ھاوکار بن و ھەڵەو و کەم و کورییەکان چارە بکەن. من پێداچوونەوەیەکی گشتیم کردەوە دەکرێت دووبارە سەیری بکەنەوە. ھیوادارم بەکارھێنەرانی دیکەش ھاوکار بن لە باشتر کردنی وتارەکە Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٩:٠٨، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kurd2021: ئەوە پێداچوونەوەم بۆ کرد ھەندێک دەق ھەبوو لام برد عەیبی نیی بڕوانە ئێرە. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٥:٢٦، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @-Haryad: سوپاس و پێزانینم هەیە دەست خۆش Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٢٢، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھیچم نەکردووە، لە خزمەتدام! ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٧:٣٩، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستکارییەکان چاکن. دەستان خۆش. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠١:٤٣، ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ تۆش کە ئەو پێداچوونەوە بۆ کرد بوو. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٤:٢١، ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستی ئێوەش خۆشبێت دەنگدانتان بیر نەچێت Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٤٢، ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەنگم دا! ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٢٠:١٨، ١١ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کرتە لێرە بکە ئەگەر دەتەوێت دەنگ بدەیت یان وتووێژ بکەیت


ماری سلیست

پەڕەی پاڵاوتن
ئەم وتارە باس لە بریجانتین یاخود کەشتیەکی چارۆگەداری نەفرەت لێکراو دەکات ،بابەتێکی گرنگی بواری دەریاوانی و یاساییە ،بە ناوەڕۆکێکی پتەو داڕێژراوە ،هەندێک کێشەی تەکنیکی هەیە لەبارەی وێنە و سندوقی زانیاریدان ، ئەگەر کۆششێکی بۆ بکەین پێم باشە ببێت بە یەکێک لە وتارە باشەکان ،پێشتر بۆ وتاری هەڵبژێردراو پاڵێورابوو بەڵام بەداخەوە بەگوێرەی پێویست دەستی چاکسازی بۆ نەچوو ، سوپاس ؟؟؟؟ (لێدوان) ‏٢١:١٧، ٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ

Symbol support vote.svg لەگەڵ- Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٣٢، ١١ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Symbol support vote.svg لەگەڵ بۆ وتاری باش کەڵکی ھەیە. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٠٧، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژ

بێلایەن

وتووێژ

ئیشەڵڵا، من پێداچوونەوە بۆ دەکەم بەمزووانە. هرياد وتووێژ ‏٠٧:٤١، ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتارە دەمێکە لە پاڵاوتندایە وابزانم لە بیرکراون کە ئەنجامەکەی یەکلایی بکرێتەوە Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٢:٠٥، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: سپاس بۆ کردنەوەی ئەم باسە. ناوەڕۆکی وتارەکە زۆر باشە بگرە بۆ ھەڵبژێردراو نەک باش، بەڵام گەر سەیر بکەیت، وتارەکە لە ویکیی عەرەبییەوە وەرگێڕدراوە و لەوێ ١٤٨ سەرچاوەی ھەن، بەس تێناگەم بۆچی لای خۆمان سەرچاوەکان کەمیان کردووە و تەنیا ٢٧ دانەن؟! ئەمە خاڵێکی لاوازە. حەز دەکەم زوو کارەکانی تەواو بکرێت، بەڵام بەڕاستی سەرچاوەکانی ئاوا بن، من خۆم ڕازی نیم بکرێنە وتاری باش. ئیتر کۆمەڵگەش دەزانێ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٠١، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram:ئێستا سەیرێکی بکە بزانە چۆن. ئەو سەرچاوانەی لە وتارە عەرەبییەکە ئاماژەی پێداربوو من لێرە دامنایەوە. جا ئەگەر بۆ وتاری ھەڵبژێردراویش گونجاو بێت دەکرێت ئاڵوگۆری پێ بکرێت. بەڵام مادەم ویستی نووسەری وتاری لەسەرە دەکرێت ھەر وەک وتاری باش دەستنیشان بکرێت، من بۆخۆشم پێم باشە بۆ ئەو بەشە زیاد بکرێت Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٢٢، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: دەستەکانت خۆش بن! منیش چەند گۆڕانکارییەکی خۆگەڕم تێیدا کرد، و پۆلەکانیم سڕییەوە و ھۆکارەکەشم نووسیوە. ئێستا ئەوەی مابێتی، زیادکردنی پۆلەکانە جا چ لەڕێگەی ویکیی ئینگلیزی یان عەرەبی بێت. ئیتر بەسەرداچوونەوەیەکی دەستیشی دەوێت. بۆ ئێستا ھەر ئەوەندەم لەبیرە و کەوتووەتە پێش چاو. ماندوو نەبن! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٩، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: سوپاس بۆ جەنابیشت، ئێستا بەشێک لە پۆلەکانم بۆ زیاد کردوو و چەند دەستکارییەکی دیکە سەیری بکەوە. ھیوادارم برادەرانی دیکەش زوو یکلای بکەنەوە ماوەیەکی زۆرە ھەر ئاوایە Kurd2021 (لێدوان) ‏١٢:٠١، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: دەستەکانت خۆش بن یاخوا! ئیشەڵڵا ھەوڵ دەدەم کە منیش بەسەرداچوونەوەیەکی دەستیی بۆ بکەم و دوای ئەوە بە شوێنێکی بگەیەنین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٢، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس. بەڵی کارێکی چاکە. دەستت خۆشKurd2021 (لێدوان) ‏١٨:١٩، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Haryad:دەتوانی ئاماژە بە هۆکارەکەی بدەی بۆچی پێت وایە بۆ وتاری باش گونجاو نیە،تاوەکو کێشەکانی چارەسەر بکەین.بژیت.فەرهاد (لێدوان) ‏٠٢:٤٣، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کرتە لێرە بکە ئەگەر دەتەوێت دەنگ بدەیت یان وتووێژ بکەیت


مارتا

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

مارتا یاریزانی تۆپی پێی بەڕزایلییە. کە یاری بۆیانەی ئۆرلاندۆ پراید و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی بەڕازیل دەکات لەھێڵی ھێرشبردن. بەتۆمارکردنی ١٧ گۆڵ، گۆڵکاری مێژویی جامی جیھانیی ژنانە...

ئەم وتارە دەپاڵێوم بۆ وەرگرتنی تاگی وتاری باش، وەرگێڕانی لەویکیپیدیای ئینگلیزی کراوە و ٨٥ سەرچاوەی هەیە - Kushared (لێدوان) ‏١٤:٥٨، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Symbol support vote.svg لەگەڵ
Symbol oppose vote.svg دژ
Symbol neutral vote.svg بێلایەن
Question تێبینییەکان

ئەنجام

 کرا -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٠، ٨ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

کرتە لێرە بکە ئەگەر دەتەوێت دەنگ بدەیت یان وتووێژ بکەیت


ئەحمەد کایا

پەڕەی پاڵاوتن
ئەحمەد کایا (٢٨ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٥٧ - ١٦ی تشرینی دوەمی ساڵی ٢٠٠٠) گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و مۆسیقاری کورد بوو کە لە دا لە شاری مەلەدیی باکووری کوردستان لەدایکبووە. ئەحمەد لە شەش ساڵیەوە خەریکی مۆسیقا بوە کاتێک باوکی سازێکی بۆ ئەکرێت. پێش ئەوەی دەرکەوێ وەک گۆرانی بێژ ماوەیەک لە ئەستەمبوڵ شۆفێری تەکسی ھەروەھا لەگەڵ دۆستێکی خۆشەویستی بەناوی بەشار ئابی کاری شۆفێری پاسیشی کردووە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:١٩، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ

Symbol support vote.svg لەگەڵ --✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٤:٢٤، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Symbol support vote.svg لەگەڵ Kushared (لێدوان) ‏١٢:٤٨، ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژ

بێلایەن

وتووێژ

کرتە لێرە بکە ئەگەر دەتەوێت دەنگ بدەیت یان وتووێژ بکەیت


کۆتایی دونیای نەفرەتی

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

کۆتایی دونیایی نەفرەتی بە ئینگلیزی (The End of the F***ing World) زنجیرە درامایەکی تەلەفزیۆنی بەریتانیی کۆمێدیای رەشە، وەرگیراوە لە رۆمانێکی گرافیکی کە بە ھەمان ناوە و لە نوسینی چارڵز فۆرسمانە. ھەر ھەشت ئەڵقەی بۆ یەکەم جار لە کەناڵی ٤ لە شانشینی یەکگرتوو لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ پەخشکرا، دواتر ھەر ھەموو بەشەکانی لە ئۆڵ ٤ بڵاوکرایەوە. ئەم بەرھەمە بە ھاوبەشی لەگەڵ نێتفڵکس بەرھەم ھاتووە، کە دواتر لە ٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە سەرتاسەری جیھان لەسەر تۆڕی نێتفڵکس بڵاوکرایەوە. ئەم زنجیرەیە باس لە جێمس (ئەلێکس لاوتەر) ی ١٧ سالان دەکات، کە خۆی پێ دەروون نەحۆشە، ھەروەھا باس لە ئەلیسا (جێسیکا باردن) ی قوتابی سەڕەڕۆی ھاوپۆڵەکەی جێمیس دەکات، کە دەرفەتی ڕاکردن لە ژیانە ناخۆشەکەی ماڵی لە جێمس دەبینێت.— ئەم لێدوانە لەلایەن Hevi واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

لەگەڵ
دژ
بێلایەن

Symbol neutral vote.svg بێلایەن، بەم ھۆکارانە:

  • کورتە و جارێ ماویەتی ببێت بە وتاری باش.
  • بەسەرداچوونەوەی بۆ نەکراوە.
  • بێپۆلە (تەنھا یەک پۆل لەخۆدەگرێت).
  • بەشی سەرچاوەکان شێواوی پێوە دیارە.
  • دڵنیابوونەوە لە کارکردنی بەستەرە دەرەکییەکان.

گەر ئەوانە چارەسەرکران، دەنگی لەگەڵ دەدەم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٣، ٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  • @ئارام بکر: قەبارەی وتار کێشەی نییە، وتاری لەکریمۆساش بە ھەمان شێوەیە. من بەسەرداچوونەوەم بۆ کرد، و سەرچاوە و بەستەریش کێشەیان نییە، بەشی سەرچاوەکان کێشە لە مۆدیوول ھەیە بۆیە «شێواوی پێوەدیارە» کە خۆم وا ئەوانەش چاک دەکەم. تکایە دووبارە بەسەر وتارەکەدا بچۆرەوە و بڕیار بدەرەوە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:١٤، ٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام
 کرا بە دەنگێکێ بێلایەن و دانەیەکی لەگەڵەوە.— ئەم لێدوانە لەلایەن Épine واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢٠:٢٨، ٩ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)

کرتە لێرە بکە ئەگەر دەتەوێت دەنگ بدەیت یان وتووێژ بکەیت


شینچی کودۆ

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

شینچی کودۆ (بە ژاپۆنی: 工藤新一 بە رۆماجی:  Kudo Shinichi) ئەو کەسایەتی سەرەکیی زنجیرە ئەنیمێ و مانگای لێکۆڵەر کۆنانە. 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢١:١٧، ٤ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ
دژ
بێلایەن
تێبینییەکان
  • ڕاگیراوە ھەتا کاتێکی نادیار. تکایە لە بەشدارییەکانت بەردەوام بە و وتاری تریش بنووسە و بپاڵێوە، بێخەم بە کە بەسەریاندا دەچینەوە. سوپاس--◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٢٦، ١٩ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
     کرا، زۆری پێچوو :) --‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠٧:٢٥، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کرتە لێرە بکە ئەگەر دەتەوێت دەنگ بدەیت یان وتووێژ بکەیت


کشومات

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

کش و مات یا کش و مرد یان کش پاشا بریتییە لە حاڵەتێک لە شەتڕەنجدا کە پاشا تێیدا لە مەتریسیی کشدایە (ھەڕەشەی لەسەرە کە ببرێت) و ھیچ ڕێگایەک بۆ لابردنی کش یان مەترسییەکە نییە. ئەو کاتە یەکسەر یارییەکە کۆتایی دێت، ھەرچەندە پاشا لە ڕووی کردارییەوە نابرێت و بەڵام ئەوەی گیرا دەدۆڕێت. 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٩:٣١، ٢٥ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ
بێلایەن
دژ
تێبینییەکان
ئەنجام
 کرا— ئەم لێدوانە لەلایەن Épine واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢٣:٢٢، ٣٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)

کرتە لێرە بکە ئەگەر دەتەوێت دەنگ بدەیت یان وتووێژ بکەیت


کەوتوو

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

کەوتوو (بە ئینگلیزی: Fallen) یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنی ستودیۆی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. دوای ئەوەی چەند تۆمارکراوێکی درێژخایەن و سیدییەکی نموونەییان بڵاوکردەوە، گرووپەکە گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای تۆمارکردنی وایند-ئەپ بەست لە کانوونی دووەمی ٢٠٠١. نووسینی گۆرانی بۆ ئەلبومەکە ٨ ساڵ پێشووتر دەستیپێکردبوو؛ ھەندێک لەو گۆرانیانەی کە لە ئەلبومەکە دەرکەوتن پێشووتر لە تۆمارە کۆنەکانی گرووپەکەدا بیسترابوون. تۆمارکردن بۆ ئەلبومەکە لە ستودیۆ دەستیپێکرد لە بەینی ئاب و کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢ لە چەند ناوچەیەک، ستودیۆی «کۆنوەی» لە ھۆلیوودی کالیفۆرنیا یەکێک بوو لەو شوێنانە. بۆماوەی دوو ھەفتە لە ستودیۆی کۆنوەی ئەلبومەکە کاری میکسی لەسەرکراوە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:٢٨، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ
  • Symbol support vote.svg لەگەڵ، هەر بژیت، ئەمەیان باشترین وتارە لە نێوان وتارە باشەکانت، بەس پێم باشە داڕێژەی دەروازەکە بکەیت بە تووڵی دەروازە و بهێنیتە خوار داڕێژەی "مۆسیقا-کۆلکە"، ئەمەش بۆ جوانکردنی وتارەکەیە، و بە هیوایی بەردەوامی 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٥:٥٠، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاااس! دڵنیام دانەیەکی لەوە باشتر دەنووسیتەوە خۆت. بۆ دەروازەش من بە زۆری تەنھا کاتێک تووڵی دەروازە بەکاردەبەم کە ٤ یان زیاتر دەروازە ئاماژەی پێ درابێ. بەڕای من بۆ یەک دانە ھەر وا جوانترە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٥٣، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دژ
بێلایەن
ئەنجام
 کرائێپین وتووێژ ‏٠٥:٠٧، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کرتە لێرە بکە ئەگەر دەتەوێت دەنگ بدەیت یان وتووێژ بکەیت


لەکریمۆسا (گۆرانیی ئێڤەنێسنس)

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

لەکریمۆسا (ئینگلیزی: Lacrymosa) گۆرانییەکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە کە بۆ ئەلبومی دەرگا کراوەکەی ٢٠٠٦ نوسراوەتە. گۆرانییەکە نوسراوەی دەستی ئەیمی لی و تێری باڵسامۆیەو دەرھێنەرەکەشی دەیڤ فۆرتمانە. ئەم گۆرانییە دروستکردنەوەیەک بوو بۆ ریکویمی لەکریمۆسای مۆزارت (١٧٩١) بەپێی ئەیمی لی، ھاندەری سەرەکی بۆ نووسینەوەی ئەم گۆرانییە فیلمی ئەمادیوس بووە. لەکاتێکدا کە لی ئاوازەکەی لە لەکریمۆسای مۆزارتەوە وەرگرتووە، ئەو خۆی ھۆنراوەکەی بۆ نووسیوەتەوە. چەشنی مۆسیقای وەک ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ، ڕۆکی گۆتیکی و پۆست-گرەنجیش ھەر ھاندەری داڕشتن و گۆڕانکاریکردن لە مێلۆدی گۆرانییەکە بوون. بە ڕەسەنی ئەم پارچە مۆسیقایە لەسەر نۆتی دی ماینەر نووسراوەتەوە، بەڵام لی و باڵسامۆ گۆڕیویانە بۆ ئی ماینەر تاکو زیاتر لەگەڵ ئێڤەنێسنسدا ڕێک بکەوێت.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٦:٠٤، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ

Symbol support vote.svg لەگەڵئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٢، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Symbol support vote.svg لەگەڵ بەڵام کەمێک کورتە صلصة صويا (لێدوان) ‏٢١:٣١، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژ
بێلایەن
ئەنجام
 کرائێپین وتووێژ ‏٠٩:٣٧، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کرتە لێرە بکە ئەگەر دەتەوێت دەنگ بدەیت یان وتووێژ بکەیت


وەن پیس

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

وەن پیس ناوی زنجیرە ئەنیمێ و مانگایەکی ژاپۆنییە لە نووسینی ئییچیرۆ ئۆدایە. زنجیرە مانگاکە لە ‌٢٢ی تەممووزی ١٩٩٧ بڵاو دەکرێتەوە لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپ، هەروەها زنجیرە ئەنیمێکە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ پەخش دەکرێت لە کەناڵی فوجی تیڤی. زنجیرە مانگاکە تا ئێستا ٨٦ پەرتووکی لێ چاپکراوە کە بڵاو کراوەتەوە لە لایەن شوئیشاوە، هەروەها زنجیرە ئەنیمێکە ٨۰۱ زنجیرەی لێ پەخش کراوە لە گەڵ ۱۲ فیلم و دوو ئۆڤا و چەند یارییەکی ڤیدیۆیی. وە تا ئێستا ئەنیمێ و مانگاکە هەفتانە بڵاو دەکرێنەوە صلصة صويا (لێدوان) ‏٢١:٢٥، ١٧ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ
دژ
بێلایەن
تێبینییەکان

ڕاگیراوە ھەتا ٢٣ی ئابی ٢٠١٧: پێویستە بەشەکانی مانگا و مۆسیقا زیادبکرێن بۆ وتارەکە و بە بەتاڵی جێ نەھێڵدرێن. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٠٦، ١٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەنجام
 کرائێپین وتووێژ ‏١٧:٥٢، ٢٣ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کرتە لێرە بکە ئەگەر دەتەوێت دەنگ بدەیت یان وتووێژ بکەیت


ھەولێر

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

ھەولێر یان Hewlêr (عەرەبی: اربیل). شارێکی دێرینی کوردستانە، ئێستا ناوەندی پارێزگای ھەولێر و پایتەختی ھەرێمی کوردستانە. شاری ھەولێر بە یەکێک لە کۆنترین شارەکانی جیھان دەژمێردرێت کە مێژووی بنیاتنانی دەگەڕێتەوە بۆ ٩٠٠٠ پێش زایین. لە نووسراوەکانی پادشای سۆمەری، سۆلکی ناونراوە بە ئوربیلم، لە نووسراوەکانی بابلی و ئاشووری بە ئەربائیلۆ ناودەبرا، کە بە مانای چوار خواوەند دەھات، لە سەردەمی بابلی شوێنی پەرستنی عەشتار بووە.◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:٤٢، ٧ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ
دژ

Symbol oppose vote.svg دژ | سەرچیا — ‏١٢:٢٩، ٨ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بێلایەن
تێبینییەکان
  • @Serchia: کاکە @Kushared: چاکسازییەکی زۆری لەم وتارەدا کردووە. تکایە دووبارە سەیر بکەنەوە، لەوانەیە ڕاتان بگۆڕن. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٢:٠٣، ٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • @Serchia: کاکە سەیرێکی ناکەیتەوە؟ وتارێکی باشە حەیفە پاڵاوتن نەبڕێت!--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٣:١٣، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • دەستی کاک موحەممەد خۆشبێت، وتارەکەی باشترکردووە، بەڵام بەڕای من ھێشتا لە ئاستێکی ئەوەندە بەرز نییە، ببێتە وتارێکی باش. پێویست ناکات ئەوەندە پەلە لەو کارە بکرێت، بەو ھیوایەی بەکارھێنەرانی تر بەشداری تێدا بکەن. سەرچیا — ‏١٣:٥٤، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

نەکرا--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠١:٤٣، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

کرتە لێرە بکە ئەگەر دەتەوێت دەنگ بدەیت یان وتووێژ بکەیت


دەستپێک (فیلم)

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

دەستپێک فیلمێکی زانستی خەیاڵی و ھەستبزوێنە، لەنووسین و بەرھەمھێنان و دەرھێنانی کریستۆفەر نۆلانە. فیلمەکە لەنواندنی ئەکتەران لیۆناردۆ دی کاپریۆ، جۆسێف گۆردن-لێڤیت، ئێلن پەیج، ماریۆن کۆتیارد، کێن وەتانابی،تۆم ھاڕدی، سیلیان مەرفی و مایکڵ کەینە. دیکاپریۆ ڕۆڵی دزێکی پڕۆفیشناڵ دەبینێ کەوا کاری سیخووڕیکردنی پیشەسازیە لەڕێگای چوونە نێو بیری کەسە دەوڵەمەندەکان. دواتر ھەلی ئەوەی دەدرەتێ کەوا تاوانەکانی بسڕێنەوە ئەگەر ھاتوو سەرکەوتوو بێ لەچاندنی بیرۆکەیەک لەنێو مێشکی میراتگری یەکێک لەگەورەترین کۆمپانیاکان.— ئەم لێدوانە لەلایەن Épine واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

لەگەڵ
دژ
بێ لایەن
تێبینی
ئەنجام
 کرا ھیچ دژێک نەبوو. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:١١، ٧ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کرتە لێرە بکە ئەگەر دەتەوێت دەنگ بدەیت یان وتووێژ بکەیت


ئەی دڵ، دژوارە

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

ئەی دڵ، دژوارە (ناوی فیلم: Ae Dil Hai Mushkil) فیلمێکی ٢٠١٦ی ڕۆمانسی میوزیکاڵە لەدەرھێنانی کاران جۆھەرە. فیلمەکە بەزمانی ھیندییە کە ھەریەکە لە ڕانبیر کاپوور، ئەنوشکا شارما وە ئایشواریا ڕای ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. فیلمەکە لەڕۆژی دیوالی لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ نمایشکرا.  ◂ ‎ئێپین وتووێژ ‏٠٢:٠٤، ٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ
دژ
بێلایەن
ئەنجام
 کرا، ھیچ دژێک نەبوو.◂ ‎ئێپین وتووێژ ‏٠٠:٣٦، ٨ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کرتە لێرە بکە ئەگەر دەتەوێت دەنگ بدەیت یان وتووێژ بکەیت


نایڵزم

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

ھیچخوازی (بە ئینگلیزی: Nihilism – بە عەرەبی: عدمية‎ • لە Nihilـی لاتینییەوە ھاتووە بە واتای ھیچ) بیر و باوەڕێکی فەلسەفییە کە پێشنیاری باوەڕنەکردن بە یەک یان زیاتر لە لایەنە واتادارەکانی ژیان دەدات. بە گشتی، نایڵزم بە شێوازی نایڵزمی ھەبوونی دەبیندرێت، بیردۆزەیەکی فەلسەفەیی کە دەڵێت ژیان ھیچ واتا و نرخێکی نییە و مرۆڤەکانیش بێبایەخ و بێ ئامانجن. نایڵستە ئاکارییەکان دووپاتی ئەوە دەکەنەوە کە ھیچ ڕەوشتێکی خۆیی بوونی نییە، ھەروەھا ئەو پێوەرە ڕەوشتیانەی کە بە پەسەند داندراون بە تەواوی و واتایی داھێندراون. نایڵزم لەوانەیە بە شێوازەکانی مەعریفەتناسی، زانینناسی، یان مێتافیزیکی ببینرێن، واتا لە ڕووی نایلزمەوە، لە ھەندێک لایەنەوە زانین لە توانادا نییە، یانیش واقیع بوونی نییە.‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٣:١٩، ١٧ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ
دژ
بێ لایەن
تێبینییەکان

Yes Check Circle.svg ھەڵبژێردرا

‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٥:٠٦، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کرتە لێرە بکە ئەگەر دەتەوێت دەنگ بدەیت یان وتووێژ بکەیت


ئێمیلی دیکینسۆن

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

ئێمیلی ئێلیزابێت دیکینسۆن (بە ئینگلیزی: Emily Elizabeth Dickinson) ناسراو بە ئێمیلی دیکینسۆن یان ئێمیلی دیکینسن (١٨٣٠-١٨٨٦) یەکێ لە بەناوبانگترین شاعیرانی ئەمریکی و زمانی ئینگلیزییە. ئێمیلی لە ساڵی ١٨٣٠دا لە ئەمھێرتسی ماساچووسیتسدا لەدایک بووە و ھەر لەوێش ماوەتەوە و کۆچی دوایی کردووە.‏—‎ژیـار وتووێژ ‏٠٢:٤١، ١٤ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ
دژ
بێ لایەن
ئەنجام

Yes Check Circle.svg ھەڵبژێردرا

— ئەم لێدوانە لەلایەن Épine واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٥:٠١، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)

کرتە لێرە بکە ئەگەر دەتەوێت دەنگ بدەیت یان وتووێژ بکەیت


ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


ئیمپڕاتۆرییێتێک بوو کە چەند سەدەیەک فەرمانڕەوایی کردووە. ئیبراهیم وتووێژ ‏٢١:٣٨، ٤ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Symbol support vote.svg لەگەڵ

گەر سەرچاوەی زیاتر بوایە باشتر دەبوو.—‎ژیار وتووێژ ‏١٠:٠٥، ٥ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Symbol oppose vote.svg دژ
Symbol neutral vote.svg بێلایەن
Question تێبینییەکان
ئەنجام

ھەڵنەبژێردرا: ئەم وتارە لە ئێستادا وتارێکی ھەڵبژێردراوە. تا بە پڕۆسەی دووبارە ھەڵسەنگاندندا نەڕواتەوە ناتوانێت ببێت بە وتارێکی باش.—‎ژیار وتووێژ ‏٢١:٥١، ٨ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

کرتە لێرە بکە ئەگەر دەتەوێت دەنگ بدەیت یان وتووێژ بکەیت


کوردستان

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

کوردستان وتارێکی فراوان و ڕێکە. ئیبراهیم وتووێژ ‏٢١:٢٩، ٤ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]


Symbol support vote.svg لەگەڵ
şûşe وتووێژ ‏٠٨:٤٦، ٧ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھیوادارم زیاتر پەرەی پێ بدرێت.—‎ژیار وتووێژ ‏٠٩:٢٠، ٩ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Symbol oppose vote.svg دژ
Symbol neutral vote.svg بێلایەن
Question تێبینییەکان


ئەنجام
 ھەڵبژێردرا، وتاری کوردستان ئێستا وتارێکی باشە.—‎ژیار وتووێژ ‏١١:٤٧، ١٠ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کرتە لێرە بکە ئەگەر دەتەوێت دەنگ بدەیت یان وتووێژ بکەیت


دەرگا کراوەکە

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

دەرگا کراوەکە ئەلبومێکی ئێڤەنێسنسە.—‎ژیار وتووێژ ‏١٠:٤٥، ٣ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Symbol support vote.svg لەگەڵ

- ئیبراهیم وتووێژ ‏٢١:١١، ٣ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

şûşe وتووێژ ‏٢١:١٣، ٣ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

> Kushared (لێدوان) ‏١٦:١٣، ٤ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Symbol oppose vote.svg دژ
Symbol neutral vote.svg بێلایەن
Question تێبینییەکان

ئەنجام

 ھەڵبژێردرا، دەرگا کراوەکە بووبە وتارێکی باش.—‎ژیار وتووێژ ‏١٠:١٤، ٥ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کرتە لێرە بکە ئەگەر دەتەوێت دەنگ بدەیت یان وتووێژ بکەیت