ویکیپیدیای کوردی
لۆگۆی ویکیپیدیای کورمانجی (ڕاست) و ویکیپیدیای سۆرانی (چەپ) | |||
چەشنی وێبگە | ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد | ||
---|---|---|---|
بەردەستە بە | کوردی (کورمانجی، سۆرانی) | ||
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا | ||
دروستکراو لەلایەن | کومەڵگای ویکیی کوردی | ||
وێبگە | ku.wikipedia.org (کورمانجی) ckb.wikipedia.org (سۆرانی) | ||
بازرگانی | نەخێر | ||
تۆمارکردن | ھەڵبژاردن | ||
خستنەکار | ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ | ||
مۆڵەتنامەی ناوەڕۆک | کرێیتیڤ کۆمنز ئەتریبۆشن/ بڵاوکردنەوەی وەکیەک ٣.٠ |
ویکیپیدیای کوردی (بە کوردیی باکووری: Wîkîpediya Kurdî) ئاماژەیە بۆ دوو وەشانی ویکیپیدیا کە بە ھەردوو شێوەی ستانداردی زمانی کوردی؛ کورمانجی و سۆرانی دەنووسرێن. لەوەتەی ئازاری ٢٠٢٢ ژمارەی وتارەکانی ویکیپیدیای کورمانجی ٥٠٬٦٧٨ وتارە و ویکیپیدیای سۆرانی ٤٠٬٣٠٣ وتارن.[١] ویکیپیدیا کوردییەکان وەک ھەموو ویکیپیدیایەکانی دیکە ھەمووان دەتوانن دەستکاری و بەشداریی پەڕەکان بکەن. ھەندێک جار بە نافەرمی ویکیپیدیای زازاکی لەگەڵ ڕیزی ویکییە کوردییەکان دادەنرێت. ھەروەھا ئێستا ویکیپیدیای کوردیی باشووری، یەکێک لە ئینسایکڵۆپیدیا کوردییەکان بە فەرمی دانەمەزراوە.[٢]
مێژوو[دەستکاریی سەرچاوە]
ویکیپیدیای کوردی لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ سازکرا،[٣] ویکیپیدیاکە وا ڕێک خرابوو کە بە کورمانجی و سۆرانی وتاری تێدا بڵاوبکرێتەوە. بەڵام بەھۆی ھەبوونی ئاستەنگی تەکنیکی و زمانەوانی، ئەو شێوازە سەری نەگرت کە هەردوو شێوەزارەکە لە ژێر زمانێکدا بەردەوام بن، ئەمە بووە ھۆی ئەوەی لە ١٢ی ئابی ٢٠٠٩ وەشانێکی نوێ بۆ کوردیی ناوەندی (بە کۆدی زمانیی ckb) سازبکرێت. ویکیپیدیا بنەڕەتییەکەش (بە کۆدی زمانیی ku) بۆ نووسینی وتارەکان بە کوردیی باکووری تەرخان کرا، چونکە یەکەم شێوەزاری کوردی ویکیپیدیا بوو. لە ڕێکەوتی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧دا ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمەکە لە ویکیپدیا زۆرکرا و چالاک بوو.
پێشانگا[دەستکاریی سەرچاوە]
ئەمانەش ببینە[دەستکاریی سەرچاوە]
- ویکیپیدیای کوردیی کورمانجی
- ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی
- ویکیپیدیای کوردیی زازاکی
- ویکیپیدیای کوردیی باشووری
سەرچاوەکان[دەستکاریی سەرچاوە]
- ^ "List of Wikipedias" (Web). Wikimedia Foundation Inc. 2020. Retrieved 30 April 2020.
- ^ پێڕستی ویکیپیدیاکان
- ^ "Wîkîpediya:Dîroka Wîkîpediyaya kurdî". July 18, 2020 – via Wikipedia.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاریی سەرچاوە]
![]() |
ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری لە ئینکۆباتۆری ویکیمیدیا |
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ویکیپیدیای کوردی تێدایە. |
- کوردی (کورمانجی)
- کوردی (سۆرانی)
- کوردی (زازاکی)
- ویکیمیدیا