دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٣٩٬٩٥٠ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان · ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا · سیاسەت و ڕێساکان · فێرکاریی خێرا · فێرکاری بە وێنە · پرسیارە دووپاتکراوەکان · ڕێنماییی خێرا |
دەیڤد ڕۆبێرت جۆزێف بێکام (بە ئینگلیزی: David Robert Joseph Beckham؛ ئک: /ˈbɛkəm/؛ لەدایکبووی ٢ی ئایاری ١٩٧٥) یاریزانێکی پێشووی پیشەگەری تۆپی پێی ئینگلیزە. لەپێشوودا یاری بۆ ھەڵبژاردەی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئینگلتەرا کردووە وێڕای یاریکردنیشی بۆ یانەکانی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، ڕیال مەدریدی ئیسپانی، ئەیسی میلانی ئیتاڵی، لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ئەمریکی و، پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی. نابراو یەکێک بوو لە یاریزانە ئەزمووندارەکانی جیھانی تۆپی پێ. بێکام بە جێبەجێکردنی لێدانە جێگیرەکانی وەک «لێدانی گۆشە (کۆڕنە)» و «لێدانی ناڕاستەوخۆ» ناسراو بوو. ئەو لە زۆربەی کاتەکان سێ ژمارەی دەپۆشی، ئەوانیش: «٧» و «١٠» و «٢٣» بوون. بێکام لە ئایاری ٢٠١٣ بە فەرمی وازی لە یاریی تۆپی پێ ھێنا، ئەمەش دوای ٢٠ ساڵ لەم پیشەیە، لەم ماوەیەشدا توانیی ١٩ خەڵاتی جیا جیا بەدەست بھێنێت.
بێکام لە ساڵی ١٩٩٩ دووەمی خەڵاتی بالۆن بوو، ھەروەھا دوو جاریش بووەتە دووەمی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی فیفا. لە ساڵی ٢٠٠٤ ناوی لەلایەن پێلیە ھێنرا لە ناو لیستی باشترین ١٠٠ یاریزانی زیندوو.
ژیانی پڕۆفیشناڵی بێکام لە ساڵی ١٩٩٢ لەتەمەنی ١٧ ساڵیدا دەستی پێ کرد، ئەو کاتەی یەکەم یاریی بۆ یانەی مانچستەر یونایتد ئەنجام دا. لەگەڵ مانچستەر یونایتددا، بێکام توانیی شەش جار پرێمەر لیگ بەدەست بھێنێت، ھەروەھا دوو جاریش جامی ئێف ئەی کەپ. ئەو پاڵەوانێتیی چامپیۆنز لیگی ١٩٩٩ی بەدەست ھێناوە، دوای ئەوە چوار وەرز یاریی بۆ یانەی ڕیال مەدرید کردووە. لە کۆتا وەرزی لەگەڵ ڕیال مەدرید توانیی نازناوی لالیگا بەدەست بھێنێت. لە ساڵی ٢٠٠٧ بێکام چووە ئەمریکا و بۆماوەی پێنج وەرز واژووی گرێبەستی یاریکردنی بۆ یانەی لۆس ئەنجلۆس کرد، لەم ماوەیەشدا دوو وەرز بە شێوەی خواستن بۆ یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی یاریی کردووە، ئەمەش لەساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٠ بووە. بێکام یەکەم یاریزانی ئینگلیز بوو کە ١٠ جار لە پاڵەوانێتیی چامپیۆنز لیگ یاریی کردبێت.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ٢٤ی شوبات – ڕووسیا و چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە ھێرشیان کردە سەر ئۆکراینا.
- ٢٠ی شوبات – ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠٢٢ی پەکین لە چین کۆتایی ھات.
- ١٥ی شوبات – دادگای باڵای فێدراڵیی عێراق یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستانی ھەڵوەشاندەوە.
- ٤ی شوبات – ئاھەنگی کردنەوەیی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە لە پەکین بەڕێوەچوو.
- ٣ی شوبات – دوای ئەوەی ھێزەکانی سوپای ئەمریکا ھێرشیان کردە سەر شوێنی مانەوەی ئەبوو ئیبراھیم ھاشمی قوڕەیشی، خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام خۆی تەقاندەوە.