مارتین بوبەر (١٨٧٨-١٩٦٥) فەیلەسووف و دینناسی ئیسرائیلی لە نێوان (١٩٣٠-١٩٣٣) پرۆفیسۆری دینناسی بووە لە فرانکفۆرت. بوبەر ساڵی ١٩٣٨ پاش ئەوەی ھیتلەر دەسەڵاتی گرتە دەست، بوبەر مافی وانەگوتنەوەی نەما و کۆچی فەلەستینی کرد و ھەر ئەو ساڵە بووە پرۆفیسۆری فەلسەفەی جڤاکی لە زانکۆی عیبری لە ئۆرشەلیم.

Martin Buber portrait.jpg

بنەمای دیالۆگبەندیدەستکاری

وەک فەیلەسووف، بوبەر بە «بنەمای دیالۆگبەندی» ناسراوە. یەکەم جار ئەم دیدە لە کتێبی «من و تۆ» (Ich und Du (1923 ھاتە دەربڕین. بوبەر لەوێدا باس لە دوو «وشەی بنەما» یان جووت-وشە دەکات: «من-تۆ» و «من- بابەت [ئەو بابەتە]». ئەم «من» ـە دێتە گۆڕین و پەیوەندە بە دیالۆگی «من» ئایە لەگەڵ «تۆ» دایە یان ڕامان و نۆڕینی «من» ـە لە «ئەو بابەتە».

گشت «تۆ» یەک بەرھەڕەشەیە بکرێتە «بابەت». گشت «دیالۆگ» ێک بەرھەڕەشەیە بگۆڕدرێت بە «نۆڕین لە بابەت». «پەیوەندی من-تۆ» پەیوەندییەک نییە تەنھا لە نێوان مرۆڤ-مرۆڤ و مرۆڤ-خودادا ھەبێت، بگرە دەشێ لە نێوان مرۆڤ لە لایەک و گیانەوەر، ڕوەک و تەنانەت بابەتی بێگیانیش، لە لایەکی دیکە پەیدا ببێت.

سەرچاوەکاندەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری