قەوزە
Jump to navigation
Jump to search
قەوزە (بە ئینگلیزی: Algae) ناوی نافەرمیی کۆمەڵێکی جۆراوجۆری گیانداری یووکاریۆتە کە فۆتۆسینتەسیس دەکەن. قەوزەکان لە ناو خۆیاندا جیاوازیی زۆریان ھەیە. بۆ نموونە جۆری ھەرەبچووکی تەکخانی و جۆری گەورەی فرەخانیان تێدایە، کە بڕێک لە نموونە فرەخانییەکانیان ھەتا پەنجا مەتر گەورە دەبن.[١] قەوزەکان بە زۆری لە ناو ئاودا پەیدا دەبن و لە بنکی گۆم، چەم، ھەسێڵ و زەریادا دەژین.[٢] قەوزەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە ئیکۆسیستەمدا ھەیە. لە ڕێگەی فۆتۆسینتەسیسەوە ئۆکسیژێن دروست دەکەن. ھەروەھا خۆراکی زۆرێک لە گیانلەبەرە ئاوییەکانن. جگە لەمە کەڵکی ئابوورییان بۆ مرۆڤ ھەیە و لە دەرمان و پیشەسازیدا بە کار دێن.[١]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ئ ا "Britanica Encyclopedia: Algae".
- ^ "گوڵنامەی کوردی: قەوزە". Archived from the original on ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠. Check date values in:
|archive-date=
(help)