داڕێژە:هه‌وراز ڕه‌فیق
ڕافایێل (بەئیتاڵی: Raffaello Sanzio da Urbino) (٦ی نیسانی یان ٢٨ی ئازاری ١٤٨٣ - ٦ی نیسان ١٥٢٠) لەوێنەکێشێکی ناوداری ئیتاڵییە و یەکێکیشە لەو ھونەرمەندانەی سەردەمی بزووتنەوەی ڕینێسانس بوو، ناوبراو لەساڵی ١٥٢٠ لەشاری ڕۆما پایتەختی ووڵاتی ئیتالیا کۆچی دوایی دەکات.
بۆ ئه‌وه‌ی جوانی كیژێك ده‌ربخه‌ین پێویسته له چه‌ند ئافره‌تێكی تر وردبینه‌وه ، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌یئافره‌تی جوان كه‌من و هه‌ڵبژاردنیان ئاسان نیه بۆیه ده‌بێ په‌نا ببه‌ینه به‌ر ئه‌ندێشه و خه‌یاڵ به وێنه ده‌ریببڕین (( ڕافائیل))
1رافائیل به سێیه‌م گه‌وره‌ترین وێنه‌كێش و هونه‌رمه‌ندی رێنیسانس ئه‌ژمار ده‌كرێت ، جگه له وێنه‌كێشان ئوستادی ئه‌ندازیاری و ته‌لارسازی بوو .
- ئه‌وڕۆژه‌ی كه له دایك بوو دوای 37 ساڵ كۆچی دوای كرد . تا
- سه‌رسام بوو به مه‌سیحیه‌ت و شه‌یدای وێنه‌كێشانی مریه‌م بوو كه مێژوونوسان زۆر جار به وێنه‌كێشی مریه‌م ناوی ده‌هێنن .
- دواهه‌مین هونه‌رمه‌نده كه پابه‌ندی ده‌قاوده‌قی خواستی كلاسیك بێت
- له ته‌مه‌نی 15ساڵی باوكی كۆچی دوایی ده‌كات له كاتێك دا دایكی 4 ساڵ زووتر كۆچی دوای كردبوو په‌روه‌رده‌كردنی كه‌وته ئه‌ستۆی خاڵی هه‌ر زوو به‌هره‌كانی له هونه‌ر دا به ڕوونی دیار بوون بۆیه ناردیه ستۆدیۆی ( تیمۆ تیوڤیتی) هه‌ر له‌وێ تابلۆی ( بینگه‌ی شۆڕه‌سوار ) ی كێشا له ته‌مه‌نی 16ساڵی كه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی گرینگی تدابوو له‌وانه : پله‌كانی ڕه‌نگی گه‌رم له‌سه‌ر بابه‌تێكی هێمن ، پیشاندانی دیمه‌نێكی به‌رفراوان .
- دوای په‌ره‌سه‌ندن و باڵابوونی چووه پیرۆجیا وه بووه قوتابی له ستۆدیۆی پیرۆجینیۆ له نێوان ساڵانی 1500- 1504 كه كاریگه‌ری شوێنه‌واره‌كانی ( ته‌ختی ئۆربینۆ) ی له‌سه‌ر بوو جگه له كاریگه‌ری مامۆستاكه‌ی ، ئه‌و كارگه‌ریانه‌ش به ڕوونی له تابلۆی ( هاوسه‌رگیری پاكیزه ) 1504 دیاره .
- دواتر رووی كرده فلۆره‌نسا به ڕوونی دژایه‌تی و كێشه‌ی نێوان داڤنشی و مایكڵ ئه‌نجیلۆی بینی ، بۆیه هه‌ر زوو زانی كه ناتوانی ركابه‌ری كاره‌كانی مایكڵ ئه‌نجیلۆ،هێز و توانای مایكڵ ئه‌نجیلۆ بكات ، كه ئه‌و كات ڕاهێنانیان له‌سه‌ر جوانترین جوانی ده‌كرد .
- ئه‌م ماندووبونه‌ی ڕافائیل هۆكار بوو كه توانا و به‌هره‌كانی خواستێكی زۆریان له‌سه‌ر بوو به تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه تابلۆیه‌كی مریه‌می كێشا كه ته‌واوی هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵكی سه‌رسام كرد كه ئه‌م تابلۆیه‌ی له‌سه‌ر خواستی قه‌شه ( پارپلمیۆ) بوو .
- به گشتی له كاركردن له كاره‌كته‌ری مریه‌م و پاكیزه‌دا كاریگه‌ری مامۆستاكه‌ی ( پیرۆجینیۆ) ی له‌سه‌ر بوو وه تایبه‌ت تر له لایه‌نی ته‌كنیك و ساو ، ناسكی دا له تابلۆی ( مریه‌می گوڵ ) به سانایی هه‌ست به كاریگه‌ری تابلۆی ( مریه‌می به‌رده‌كانی داڤنشی ده‌كرێ كه له ساڵانی 1505- 1506دروست كردبوو ، به‌ڵام كاریگه‌ریه‌كانی مایكڵ ئه‌نجیلۆ له دوای رۆیشتنی بۆ ڕۆما هه‌ستی پێ ده‌كرێت .
- دواتر رووی كرده فلۆره‌نسا هه‌ر له‌وێ تابلۆی ( كچه باغه‌وانه‌كه ) ی كێشا كه له رووی ڕه‌نگه‌وه ، ره‌نگی شین تێیدا زاڵه ، له رووی دارشتنه‌وه شێوازی هه‌ره‌می به‌كارهێناوه ئه‌م تابلۆیه له ئێستا دا له مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر له پاریس پارێزراوه .
- به گشتی كاره‌كانی ڕافائیل به ناسكی و زیره‌كی و بلیمه‌تی ده‌ناسرێنه‌وه .
- رافائیل ئه‌و كاته‌ی له رۆما بوو كاره‌كانی زیاتر تایبه‌تمه‌ند بوون به چه‌مگه فه‌لسه‌فیه ئه‌فلاتونیه‌كان و شانازی و سه‌ره‌تاكانی ئاینی مه‌سیحیه‌ت و مه‌ستی ده‌سه‌ڵات و رۆحی دونیایی ، نزیكردنه‌وه‌یی بیرۆكه‌ی زانت له سروشت و هونه‌ر .
- خاڵی سه‌ركه‌وتنی هونه‌رمه‌ند ڕافائیل
- 1- ئه‌و خولیایه‌ی كه له مایكڵ ئه‌نجیلۆ داهه‌بوو به تایبه‌ت له بونیادنانی كاره مه‌حاڵه‌كان
- 2- له‌و وته‌یه‌ی داڤنشی كه ده‌ڵێ ( په‌وه‌ندی هونه‌ر و زانست په‌یوه‌ندیه‌كی نه‌پساوه‌یه )
- هه‌ر له رۆما جگه له كاریگه‌ریه‌كانی مایكل ئه‌نجیلۆ سه‌رسام بوو به هونه‌ری هیلینی و رۆمانی ، له ساڵی 1508له‌سه‌ر داوای پاپا یۆلۆسی دووه‌م چووه فاتیكان بۆ رازاندنه‌وه‌ی كۆشكه‌كان كه هاوكاته له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی هونه‌ری مایكڵ ئه‌نجیلۆ و داڤنشی له بنمیچی كه‌نیسه‌ی قیامه‌ت ، له ئێستا دا ئه‌و شوێنانه‌ی كه كاری تێدا كردوون پیان ده‌گوترێ ژووره‌كانی رافائیلۆ كه له ساڵی 1509-1511كاری تێدا كردووه.
- ژووری یه‌كه‌م: ژووری ئیمزاكردن 1509-1511
- ژووری دووه‌م : هیلیودور ، گرینگ‌ترین روداوه‌كانی پایته‌ختی تێدایه
- ژووری سێیه‌م : تابلۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ی تێدایه ، رافائیل له رووی بابه‌ته‌وه بشتی به تابلۆ و به‌سه‌رهاته رۆمانیه‌كان و گریكیه‌كان به‌ستووه .
- یه‌كێكی تر له پڕبایه‌خترین شاكاره هونه‌ریه‌كانی رافائیل تابلۆی ( قوتابخانه‌ی ئه‌سینا) یه كه به‌ناوبانگترین تابلۆی رافائیل ئه‌ژمار ده‌كرێت هه‌رچی پره‌نسیپ و یاسا و خواسته كلاسیكیه‌كانه تیی دایه به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی پێی بزانێ ژێوازی تایبه‌ت به خۆی تێیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و به‌رجه‌سته‌ی كردووه ، ئه‌م تابلۆیه نمونه‌ی فه‌لسه‌فه و شیعر و و جوانی و داد تێیدا به‌رجه‌سته بووه كه ئه‌مه خه‌ونی پاپا یۆلۆسی دووه‌م بوو ، ئه‌م تابلۆیه پێگه‌یه‌ك بوو تێیدا لوتكه‌ی فه‌یله‌سوفه یۆنانیه‌كان و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندانی تێدایه وه‌ك سوكرات و فیساگۆرس و ئه‌رخه‌میدس و .... كه ده‌وری ئه‌فڵاتون و ئه‌رستۆیان داوه ئه‌فڵاتون ئاماژه بۆ ئاسمان ده‌كات و سروشتی ئایدیایی خۆی ده‌نوێنێ به‌ڵام ئه‌رستۆ ی خوێندكار ئاماژه بۆ خواره‌وه ده‌كات وه‌ك تێگه‌یشتنی بۆ خستنه‌وه‌ی مرۆڤ
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
|
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە ڕافایێل تێدایە. |