نیویۆرک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
نیویۆرک سیتی
شار
City of New York
NYC Montage 2014 4 - Jleon.jpg
ئاڵای نیویۆرک سیتی
Flag
مۆری فەرمیی نیویۆرک سیتی
مۆر
نازناوەکان: سێوی گەورە، گاتھام سیتی، ناوەندی جیهان،[١] پایتەختی جیهان[٢][٣][٤][٥]

جێگە لە ویلایەتی نیویۆرک

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Location_map لە ڕیزی 522:Unable to find the specified location map definition: "Module:Location map/data/New York" does not exist.جێگە لە ویلایەتی نیویۆرک##جێگە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا##جێگە لە ئەمریکای باکوور

پۆتانەکان: پۆتانەکان: Unable to parse latitude as a number:۴۰
پۆتانەکان: پۆتانەکان: Unable to parse latitude as a number:۴۰
{{#coordinates:}}: invalid latitude
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان
ویلایەتنیویۆرک
ساڵی بوون به شار١٦٢٤
دەسەڵات
 • شارەداربیل دی بلازیو
ڕووبەر
 • شار[[١ E+ھەڵەی دەربڕین: کرداری < پێشبینی نەکراوە._m²|٤٦۸.۹ میلی چوارگۆشە]] (ھەڵەی دەربڕین: کرداری < پێشبینی نەکراوە. کیلۆمەتری چوارگۆشە)
 • وشکایی۳۰٤٫۸ میلی چوارگۆشە (۷۸۹٫٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە)
 • ئاو۱٦٥٫٦ میلی چوارگۆشە (٤۲۸٫۸ کیلۆمەتری چوارگۆشە)
 • شاری۳۳٥۲٫٦ میلی چوارگۆشە (٨٦۸۳٫۲ کیلۆمەتری چوارگۆشە)
 • Metro٦۷۲٠ میلی چوارگۆشە (۱۷٤۰٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە)
بەرزایی۳۳ پێ (١٠ مەتر)
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٠)
 • شاری٣٩،٢٣٦،١١٢
 • Metro١۸۸۹۷١۰۹
 • MSA (۲۰۱۸)۱۹٬۹۷۹٬۴۷۷[٦] (یەکەم)
 • CSA (۲۰۱۸)۲۲٬٦۷۹٬۹٤۸[٧] (یەکەم)
سەرناوی دانیشتوونیویورکی
ناوچەی کاتیEST (UTC-٥)
 • ھاوین (DST)EDT (UTC-٤)
زیپ کۆدەکان100xx–104xx, 11004–05, 111xx–114xx, 116xx
کۆدی تەلەفۆن۲۱۲، ٧١٨، ٩١٧، ٦٤٦، ٣٤٧، ٩٢٩
وێبگەwww.nyc.gov

نیویۆرک سیتی (بە ئینگلیزی: New York) گەورەترین شاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە لە ڕووی دانیشتووانەوە، و گەورەترین شاری ویلایەتی نیویۆرکە، دانیشتووانی شارەکە زۆرترە لە ھەشت میلیۆن و دوسەد و چل و چوار ھەزار کەس، پەیکەری ئازادی کە یەکێکە لە ناوبانگترین پەیکەری جیھانی لە شارەکە ھەیە و سەردانیکەران یان گەشتیارانی شارەکە ھەمیشە سەردانی پەیکەرەکە دەکەن و بەپێێ سەرژمێرییەوە ساڵانە ٥٠ میلیۆن کەس سەردانی شارەکە دەکەن، ئەم شارە لە مێژووشدا لەنێوان ساڵانی ١٧٨٥ تاوەکوو ١٧٩٠ پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە.

نیویۆرک، بەپایتەختی ئابووریی ئەمریکا دادەنرێت‌و ژمارەی دانیشتووانەکەشی لەھەموو شارەکانی تری ئەمریکا زیاترەو چەندین ناوەندو تاوەری بازرگانی‌و دارایی گەورەی لێیە کە جێگای سەرنجی ھەموو دونیایەو تەنانەت بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکانیش (UN)و بازاڕی دراوی جیھانیش لەوێیە، ھەروەک گەورەترین دام‌ودەزگای دەوڵەت‌و پیشەسازیی لەئەمریکا لەوێیە بەشێوەیەک کە ٧ میلیۆن کەس کاردەکەن لەو شارە کە تەنیا ١٧ ھەزار کارگەی بەرھەمھێنانی جلوبەرگی ھەیە، ھەروەک زیاتر لە ٦٠ کەناڵی ئاسمانی‌و تەلەفزیۆنی لێیە لەگەڵ چەندین ھەلی کار لەکەناری ڕووبارەکانی‌و کارگە جیاجیاکانی بواری پیشەسازیی خۆراک‌و چاپ‌و مۆبیلیات‌و بازاڕی دراو.. ھتد. ئەوە جگە لەو مۆزەخانەو ھۆڵانەی بۆ چالاکی ھونەریی‌و ڕووناکبیریی بەکاردێن بەتایبەت کە زۆرینەیان دەکەونە سەر شەقامێکی ناسراوی شارەکە بەناوی (برۆدوای).

سەوزایی زۆر و بینای بەرز[دەستکاری]

لە نیویۆرک، زیاتر لە ١١٠کم باخچە ھەیە، بەڵام لەھەموویان ناودارترو گەورەتر (سەنترەل پارکە)، کە دەکەوێتە سەروو تایم سکوێرو ھەموو ئەمانەش لەناوچەیەکن پێی دەوترێت (مانھاتن). لەڕووی سەردانکردنی گەشتیاران بەپلەی یەکەم دێت لەھەموو ئەمریکا کە زۆرترین گەشتیار سەردانی دەکەن، ئەم پارکە ئەوەندە گەورەیە کە تێیدا ئەسپ‌و عەرەبانە ھەیە بەکرێ دەتوانیت سەربکەویت‌و تێیدا ھاتوچۆ بکەیت، بەشێکی ئاوو نافورەیە، بەشێکی تری بۆ یاری گۆڵف‌و بێسبۆڵ‌و تێنس‌و یاری تر تەرخانکراوە، بەشێکی تری بۆ یاری‌و پشووی منداڵانە، لەگەڵ چەندین بەشی تر کە ھەموویان یەک کوتلە سەوزایی پێکدێنن. دیارە ئەمە تەنیا باخچە یان پارک نییە، بەڵکو چەندینی تریش ھەیە وەکو: بروسبکێت پارک‌و فلچنگ مادۆزو کۆرۆنا پارک‌و فورست پارک… ھتد. ئەم نیویۆرکە خۆشە، کە خەونێکی گەورەی ھەموو ھاووڵاتییەکی ئەم سەر زەویەیە بیبینێت، چەندین کێشەشی تێدایە بەتایبەت لەڕووی دانیشتووان‌و کێشەی مادەی بێھۆشکەرو تاوانی کوشتن‌و جیاوازی ڕەگەزیی، چونکە لەئێستادا زیاتر لە ٦٥٪ی دانیشتووانەکەی لەشوقەو ئوتێلەکان بەکرێ دەژین، کە ئەمەش لەھیچ ویلایەتێکی تری ئەمریکا ئەمە ڕووینەداوەو بوونی نییە، ھەروەک لەڕووی کێشەی مادەی بێھۆشکەرەوە، بەشێوەیەک کە تەنیا لەنیویۆرک ٥٠٪ی ئالودەبووانی مادەی بێشھۆشکەر ھەیەو ٥٠٪ی تریش دابەشبوون بەسەر ھەموو ویلایەتەکانی ئەمریکا، واتە نیوەی ئالودەبووانی ئەمریکا لەنیویۆرک دەژین، ئەمەش بێگومان کێشەیەکی گەورەیە بۆ حکوومەتی ئەم ویلایەتە گەورەیە.

ئەمپایەر ستێت و ٤٥٠ مەترەکە[دەستکاری]

لەڕووی بیناو دیزاینەوە سەرنجڕاکێشترین شارە، چونکە دیزاینی کۆنترین‌و تازەترین بینای تێدایە لەھەموو دونیا، زۆربەی بیناکانی دروستکردنیان بۆ پێش ساڵی ١٩٤٠ دەگەڕێتەوە، ھەروەک بەرزترین بینا لەئەمریکا لەو شارەیە، کە پێشتر بینای ژووری بازرگانی جیھانی بوو کە لە ١١ی ئەیلوول تەقێنرایەوە، بەڵام لەئێستادا بینای (ئەمپایەر ستێت) ە کە بەرزییەکەی (٤٥٠ مەترە) بەیەکەم دێت لەنیویۆرک کە بینایەکی کۆنەو لە ساڵی ١٩٣١ەوە کراوەتەوە، بەھۆی بەرزییەکەیەوە پەخشی چەندین کەناڵی تەلەفزیۆنی لەسەرە، (ئەمپایەر ستێت) لەھەموو لایەکی نیویۆرکەوە دیارەو لە ١٠٢ نھۆم پێکھاتووەو تائێستا لەچەندین فیلمی سینەمایی دەرکەوتووەو بەپێی قسەی وتەبێژی تاوەرەکە تائێستا ٣١ کەس لەبەرزی بیناکەوە خۆیان ھەڵداوەتە خوارەوە (خۆیان کوشتووە)، ھەرچەندە بینای ژووری بارزگانی جیھانی لەو بەرزتربوو، بەڵام بەھۆی تەقینەوەی، ئەم پلەی یەکەمی وەرگرتەوە. ھەرچەندە دروستکردنەوەی (تاوەری ژووری بارزگانی جیھانی یەک) بەشێوازو دیزاینێکی نوێوە زۆری نەماوە کە بەدڵنیایی لەو بەرزترە، کە ناوی نراوە تاوەری ئازادی.

پەیکەری ئازادی (خاتوونی سەربەخۆیی)[دەستکاری]

پەیکەری ئازادی کە بە (ئینگلیزی: Statue of Liberty) بەبایەخترین شوێن دادەنرێت لەنیویۆرک، چونکە ئەم پەیکەرە ڕەمزی سەرەکییەو ڕۆژانە ھەزاران گەشتیار سەردانی دەکەن کە دەکەوێتە نیمچە دوورگەیەکی لەنیویۆرک بە ناوی (نیمچە دوورگەی ئازادی)، کە پەیکەرەکە وێنەی خاتوونێکە مەشخەڵێکی بەدەستەوەیەوەو بەدەستەکەی تریشی کتێبێکی پێیە کە لێی نووسراوە (٤ی یولیو ١٧٧٦) کە ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمریکایەو بەگشتیی پەیکەرەکە تەعبیرە بۆ ڕزگاربوونی ژن لەدەست داگیرکەرو چەوساندنەوە. سەردانی ئەم پەیکەرە بەنرخەو بینینی نیمچە دوورگەکە ئەوەندە ئاسان نییە، بەتایبەت کە گەشتیارێکی زۆر نۆرەیان گرتووە بۆ ئەوەی بەو بەلەمانە بپەڕنەوە بۆ نیمچە دوورگەکە بۆیە دەبێت نۆرەیەکی زیاتر لە ٣ سەعاتی بگریت تا بەرت دەکەوێت، ڕۆژیش ھەیە بە ٦ سەعات بەرت ناکەوێت، بەرلەوەی سەریش بکەویت دەبێت بلیتێک ببڕیت بە ١٨ دۆلار، بەمەش بۆت ھەیە بچیتە ناو بەلەماەکەوە ئاشنابیت بەم پەیکەرە مەزنەی دونیا کە بەرزییەکەی زیاتر لە ٤٧ مەترەو لە ساڵی ١٨٨٦ لەلایەن فەڕەنسییەکانەوە دروستکراوەو بەدیاری دراوە بەئەمریکا. ئەگەرچی من لە ساڵی ٢٠١٠ش سەردانی ئەمریکام کردووە، بەتایبەت بۆ نیویۆرک، بەڵام ئەوەی ئەمجارە بینیم لەکاتی سەردانکردنم بۆ دوو تەلارە ڕووخاوەکەی ١١ی ئەیلوول، دروستکردنی مۆنۆمێنتی شەھیدانی ١١ی سێپتێمبەربوو لەشوێنی دوو تەلارە ڕووخاوەکە، ئەگەرچی زۆر سادەبوون، بەڵام تا بڵێی جوان‌و سەرنجڕاکێشن، چونکە ئەو دوو مۆنۆمێنتە، لەشێوەی تەلارێکە کە ڕۆچووەتە زەوییەوەو لەھەر چوار لاکەشییەوە ئاو دەچێتە خوارەوە بەخوڕەیییەکی بەھێزو زۆرەوە کە دەنگێکی خۆشی ھەیە لەناویشیدا لەشێوەی نافورەیەکی جوانە کە لەچوارچێوەی دیوارەکانیشی ناوی شەھیدانی دوو تاوەرەکە ھەڵکەندراوەو بەڕەش نووسراون، بۆیە ھەر کە دەگەیتە ئەوێ پێکەنینت دەوەستێت‌و جۆرێک لەماتەم داتدەگرێت. لەتەنیشت ئەم دوو بینایەشەوە دیسانەوە دوو بینای نوێ دروستدەکرێت لەجیاتی دوو تاوەرە ڕووخاوەکە بۆ ئەوەی ببنە تاوەری بازرگانی جیھانی کە یەکێکیان دەبێتە بەرزترین تاوەر لەھەموو نیویۆرک تەنانەت لەتاوەری (ئەمپایەر ستێت) یش بەرزتر دەبێت‌و ھەمووی لەشووشەو بەشێوەیەکی ئەندازیاری تازە دروستکراوە، کە پێدەچێت ٩٠٪ی کارەکانی تەواوبووبێت، بەڵام ھێشتا کاری تێدا دەکرێت.

پەیوەندی نێونەتەوەیی[دەستکاری]

دەستە خوشک[دەستکاری]

نیویۆرک لەگەڵ دە شاران دەستە خوشکە کە لە خوارەوە نوسراوەن:


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Why is New York City known as "the Big Apple" and "Gotham?"". Dictionary.com, LLC. Archived from the original on ۱۵ فوریه ۲۰۱۲. Retrieved June 16, 2011. Check date values in: |archivedate= (help)
  2. ^ "Showcase Destinations New York City: Capital of the World". Mpiweb.org. September 22, 1924. Archived from the original on ۳۰ سپتامبر ۲۰۱۱. Retrieved June 16, 2011. Check date values in: |archivedate= (help)
  3. ^ "About New York City". The City of New York. Archived from the original on ۷ آوریل ۲۰۱۴. Retrieved June 16, 2011. Check date values in: |archivedate= (help)
  4. ^ Eugene J. Sherman. "FORWARD New York – Capital of the Modern World". The Weissman Center for International Business Baruch College/CUNY 2011. Archived from the original on ۲ اکتبر ۲۰۰۸. Retrieved June 16, 2011. Check date values in: |archivedate= (help)
  5. ^ "New York City: The Capital of the World". 2011 Viacom International Inc. Archived from the original on ۱۹ ژانویه ۲۰۱۲. Retrieved June 16, 2011. Check date values in: |archivedate= (help)
  6. ^ "Annual Estimates of the Resident Population: April 1, 2010 to July 1, 2017—Metropolitan Statistical Area; and for Puerto Rico—2017 Population Estimates". U.S. Census Bureau. Archived from the original on February 13, 2020. Retrieved March 24, 2018.
  7. ^ "Annual Estimates of the Resident Population: April 1, 2010 to July 1, 2018—Combined Statistical Area; and for Puerto Rico—2017 Population Estimates". U.S. Census Bureau. Retrieved April 27, 2018.