مێشک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
مێشکی مرۆڤ
Skull and brain normal human.svg
کەللەسەر و مێشکی مرۆڤ
Cerebral lobes.png
لاتینی Cerebrum
کۆئەندام ئەندامە دەمارییە ناوەندییەکان
خوێنبەر Internal carotid arteries, vertebral arteries
خوێنھێنەر Internal jugular vein, خوێنھێنەرەکانی مێشک, خوێنھێنەرە دەرەکییەکان, basal vein, terminal vein, choroid vein, cerebellar veins

مێشک یان مەزگ بەشی سەرەکیی کۆئەندامی دەماری لەشی مرۆڤە. مێشکی مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Human Brain) یەکێک لە ھەستیارترین و ئاڵۆزترین ئەندامەکانی مرۆڤە کە ٢ لەسەدی کێشی مرۆڤ پێک دێنێت، بەڵام پتر لە ٣٠ لەسەدی وزەی ڕۆژانەی مرۆڤ بەکار دێنێ. زۆربەی ئەم وزەیە لە کاربۆھیدراتەکان ( گلووکۆز ) وەردەگرێ و خیرا دەیسووتێنێ، تەنانەت لە کاتی خەوتندا، مێشک زۆرتر لە ھەر ئەندامێکی تر ئۆکسجین بەکار دێنێت.

مێشک ئەو شوێنەیە کە تێیدا بیرکردنەوە، یادەوەری، ھەست و ئەزمونکردن پرۆسە دەکرێت. ئەم ئەندامەی لەشمان کە نزیکەی ١٫٤ کیلۆگرام دەبێت، نزیکەی دوو سەد میلیار (٢٠٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) دەمارەخانەی تێدایە. ئاڵۆزی پەیوەندی نێوان ئەم دەمارەخانانە مێشکی مرۆڤ دەئاوسێنێت. ھەر یەک لە دەمارەخانانە پەیوەندی بە ھەزاران یان دەیان ھەزار دەمارەخانەی دیکەوە دەکا لەڕێگەی پێکھاتەی زۆر بچووکەوە کە پێیان دەوترێت سیناپس (Synapses) کە ژمارەیان دەگاتە (١٢٥) تریلیۆن.[١] ھەموو چرکەیەک لە ژیانماندا، مێشکمان ملیۆنان پەیوەندی نوێ دروست دەکات. شێواز و بەھێزی ئەم پەیوەندیانە بەبەردەوامی لە گۆڕاندایە و مێشکی ھیچ دوو مرۆڤێک لە یەکتر ناچێت.

بە کەموکووڕی ھێنانی مێشک، ئیسکمی مێشک دەڵێن.

ھەموو بڕبڕەداران و زۆربەی بێ بڕبڕەکان مێشکیان ھەیە. تەنیا ژمارەیەکی کەم لە بێ بڕبڕەکان وەک بووکی دەریا و ئەستێرەی دەریا مێشکیان نییە. ژمارەی خانە دەمارییەکان لە توێکڵی مێشکی مرۆڤدا بۆ ٣٣ بلیۆن خەمڵینراوە. ئەم خانە دەمارییانە لە ڕێگەی ئەکسۆنەکانەوە پێکەوە بەستراون و پێوەندییان ھەیە.

مێشک ناوەندی کۆنترۆڵی ئەندامەکانی لەشە. مێشک بە داڕشتنی کاری ماسوولکەکان و بەڕێ کردنی ھۆرمۆنەکان ، لەش کۆنترۆڵ دەکا.[ژێدەر پێویستە]

A brain floating in a liquid-filled glass jar. Yellowing of the handwritten labels on the jar give the object an antique appearance.
مێشکی چیمپانزە

پێکھاتە[دەستکاری]

مێشک گرنگترین بەشی کۆئەندامی دەمارە و لە مرۆڤدا لەم بەشانە پێکھاتووە: مۆخ ، تالامووس ، ھیپۆتالامووس ، پردی مێشک ، ساقەتەی مێشک ، بادامەی مێشک و گرێکانی بنکی

کارەندامناسی مێشک[دەستکاری]

  • توێکڵی مێشک : ئەم بەشە پرۆسێسی زانیاری دەکات.
  • سپێنە : ئەم بەشە لە ئەکسۆنی خانە دەمارییەکان پێک ھاتووە.
  • ھیپۆتالامووس: ئەم بەشە کاربەدەستی خەو، خواردن و ڕژانی ھۆرمۆنەکانە.
  • سیستمی لیمبیک: بەڕێوبەری یاد و بیرەوەرییەکانە.

10 ھۆکاری تێکدانی مێشک لە ژیان[دەستکاری]

توێژینەوەکان دەریان خستووە کە ئەم ١٠ ھۆکارە لە ژیانی ئاسایی مرۆڤدا دەتوانێ کاریگەری خراپی لە سەر مێشک ھەبێ [١]:

  1. نەخواردنی ژەمی بەیانی
  2. زۆر خواردن
  3. جگەرە کێشان
  4. زۆر خواردنی شیرەمەنی
  5. پیسی ھەوا
  6. خەوزڕان
  7. سەرداپۆشین لە نووستندا
  8. خۆ ماندوو کردن لە کاتی نەخۆشی
  9. کەم بیر کردنەوە
  10. کەم قسە کردن لەگەڵ دەوروبەر

وەرەمی مێشک[دەستکاری]

وەرەمی مێشک بریتیە لە کۆبونەوەیەکی نائاسایی لە خانەکان لەناو مێشک، کەلەی سەر کە مێشک دادەپۆشێت زۆر توندە ھەر گەشەکردنێکی نائاسایی لەناو ئەو بۆشایە سنووردارەی مێشک ئەتوانێت کێشە دروست بکات، وەرەمی مێشک لەوانەیە شێرپەنجەداربن(malignant) یان لەوانەیە شێرپەنجەدارنەبن(malignant) کاتێک وەرەمی مێشک گەورە دەبێ جا شێرپەنجەدار بێت یان نا ئەتوانێت فشار بۆ مێشک دروست بکات، ئەتوانن زیان بە مێشک بگەیەنن ئەتوانن مەترسی و ھەڕەشە لەسەر ژیانی کەسەکە دروست بکەن

جۆرەکانی وەرەمی مێشک[دەستکاری]

وەرەمی مێشک کە لەناو مێشکت گەشە دەکەن ئەتوانن لەناو ئەو بەشانەی خوارەوە گەشەکردنی خۆیان بکەن:

  • خانەکانی مێشک
  • ئەو ئەندامە خانانەی چواردەورەی مێشکیان گرتووە کە پێیان ئەوترێ (meninges)
  • خانە دەمارییەکان
  • گلاندەکان

ناسراوترین وەرەمەکان لە مێشک ھەردوو وەرەمی (gliomas) و (meningiomas)

وەرەمی gliomas[دەستکاری]

وەرەمەکە لە خانەکانی Glia دروست ئەبێت کە کاری خانەکانی بریتیە لە:

  • پشتگیری کردنی پێکھاتەی کۆئەندامی دەماریی ناوەندی
  • سەرچاوەی وزە دەگەیەنن بە کۆئەندامی دەماریی ناوەندی
  • خاونێکردنەوەی بەھەدەرچوونی خانەیی
  • شکاندنی نیورۆنە مردووەکان (نیورۆنەکان خانەیەکی تایبەتن کە ئەرکیان گواستنەوەی زانیاریە لەناو تەواوی لاشە)[٢]

وەرەمی gliomas ئەتوانێ لەچەن جۆرێکی جیاوازی خانەکانی Glia گەشەکردنی خۆیان بکەن ئەو وەرەمانەی کە لەناو خانەکانی گەشە دەکەن بریتین لە:

  • وەرەمەکانی بەشی astrocytic وەک وەرەمی astrocytomas کە لەبەشی (cerebrum[تێبینی ١]) دان
  • وەرەمەکانی oligodendroglial کە زیاتر لە بەشی پێشەوەی مێشک بەدیار ئەکەون بەشەکانی (frontal temporal lobes)[٣]
  • glioblastomas کە بەھێزترین جۆری وەرەمە و بە خێراییەکی زۆر بڵاو دەبێتەوە [٤][٥][٦]

وەرەمەکانی تر[دەستکاری]

  • وەرەمەکانی (ھیپۆفیز - pituitary) کە لە جۆری (benign شێرپەنجەدار)
  • وەرەمەکانی (pineal gland - الغدة الصنوبرية) کە ھەنێک جار لەوانەیە شێرپەنجەداربن یان شێرپەنجەدارنەبن
  • وەرەمەکانی ependymomas کە بە زۆری شێرپەنجەدارن
  • وەرەمەکانی craniopharyngiomas، کە بە زۆری لە مناڵان بە دیار ئەکەوێ ئەکرێ چەن نیشانەیەکیان ھەبێت وەکوو گۆرانکاری لە بینین، دواخستنی ھەرزەکاری
  • وەرەمی جۆری (CNS) lymphomas کە شێرپەنجەدار نییە
  • وەرەمی شێرپەنجەی خانەیی primary germ cell، کە ئەکرێ شێرپەنجەداربن و شێرپەنجەدار نەبن
  • وەرەمی جۆری meningiomas، کە شوێنیان لە پەردەی مێشکە.
  • وەرەمی جۆری schwannomas،

زۆربەی جۆرەکانی وەرەمی meningiomas و schwannomas لەخەڵکانی تەمەن ٤٠ بۆ ٧٠ دەردەکەون، وەرەمی Meningiomas زیاتر لە ژنان باوە وەک لە پیاوان. ئەم جۆرە وەرەمانە بە زۆری شێرپەنجەدارن، ھەرچۆنێک ئەتوانن ئاستەنگی دروست بکەن بەھۆی قەبارە و شوێنەکانیان، ھەردوو وەرەمی جۆری meningiomas و schwannomas دەگمەنن بەڵام زۆر بەھێزن.[٧]

جەڵتەی مێشک[دەستکاری]

جەڵتە یان سەکتەی مێشک بە یەکێکە لەو دیاردە ترسناکەکانی تەندروستی مرۆڤ دادەنریت، چونکە ھەندێک جار دەبێتە ھۆی مردن و لەناوچوونی کتوپڕی. سەکتەی مێشک بریتییە لە:‌ لەدەستدانی کتوپڕی فەرمانەکانی مێشک و کورت ھێنانی کۆنترۆڵکارییکان. ڕێژەی تووشبون بەم نەخۆشییە کتوپڕە لە بەرزبوونەوەدایە و بە گوێرەیی ھەندێک لە راپۆرتە پزیشکییەکان سەکتەی میشک دووەمین ھۆکاری مردنە لە سەرانسەری جیھاندا.

Brain lobes. Colorings are same as above. And additionally ██ Insular lobe
Four lobes██ Occipital lobe ██ Parietal lobe ██ Frontal lobe ██ Temporal lobe And others ██ Cerebellum ██ Medulla
نمای مێشک لە خوارەوە
هەستەکان لە مێشکی مرۆڤدا

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

تێبینیەکان[دەستکاری]

  1. ^ cerebrum دەکەوێتە بەشی سەرەوەی مێشک

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ماڵپەڕی زانستەکان - مێشکی مرۆڤ

  1. ^ Micheva, K. D., Busse, B., Weiler, N. C., O'Rourke, N., Smith, S. J (2010). "Single-Synapse Analysis of a Diverse Synapse Population: Proteomic Imaging Methods and Markers". دەمارەخانە. ٦٨ (٤): ٦٣٩-٦٥٣.
  2. ^ "The Neuron". www.brainfacts.org. Retrieved 2021-04-14.
  3. ^ "https://www.cancer.gov/publications/dictionaries/cancer-terms/def/oligodendroglial-tumor". www.cancer.gov. 2011-02-02. Retrieved 2021-04-14. External link in |title= (help)
  4. ^ Jiang, Yiwen; Uhrbom, Lene (2012-5). "On the origin of glioma". Upsala Journal of Medical Sciences. 117 (2): 113–121. doi:10.3109/03009734.2012.658976. ISSN 0300-9734. PMC 3339543. PMID 22348397. Check date values in: |date= (help)
  5. ^ Zong, Hui; Verhaak, Roel GW; Canoll, Peter (2012-5). "The cellular origin for malignant glioma and prospects for clinical advancements". Expert Review of Molecular Diagnostics. 12 (4): 383–394. doi:10.1586/erm.12.30. ISSN 1473-7159. PMC 3368274. PMID 22616703. Check date values in: |date= (help)
  6. ^ "What Is Glioblastoma?". WebMD. Retrieved 2021-04-14.
  7. ^ "Brain Tumor: Types, Risk Factors, and Symptoms". Healthline. 2012-07-16. Retrieved 2021-04-14.